به‌شێكه له پڕۆژه‌ى (شاری فێربوون)
له پێنجوێن ژنان روویان له خوێندنه‌وه‌ى كتێب كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له پێنجوێن، پڕۆژه‌ى شارى فێربوون رووى ژنانى له خوێندنه‌وه‌ى كتێب كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له قۆناغى یه‌كه‌مدا ژمارەیه‌ك ژن ده‌ستیان به خوێندنه‌وه كردووه.
پڕۆژه‌ى پێنجوێن شارى فێربوون، داواكارییه‌كى له خانمانى سنووره‌كه‌ی كرد، بۆیه ئه‌وه‌ى بابه‌تى خوێندنه‌وه‌ى كتێب بكرێته كلتوورێكی شاره‌كه‌یان، بێن ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ى كتێبی جۆراوجۆر بكه‌ن.
كتێبه‌كان له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه پێیان ده‌درێت و هه‌موو بواره‌كان ده‌گرێته‌وه.
داركۆ جه‌لال، ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ئه‌م پڕۆژه‌یه به 964ـى وت، له دوێنێوه ئاگادارى بۆ خانمان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تا ئێستا 15 خانم به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه هاتوون و ده‌ستیان به خوێندنه‌وه‌ى كتێب كردوو‌ە.
وتیشی “پێشوازى له‌هه‌ر خانمێكی شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ى كتێب بكات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كاتێكی دیاریكراو نیه بۆ كۆتایی هاتنى ئه‌م به‌شه‌ى پڕۆژه‌كه‌یان و وتیشی “ده‌كرێت دواى ماوه‌یه‌ك پێشبڕكێیه‌ك له‌نێوان خانمه به‌شداربووه‌كاندا به‌ڕێوه ببه‌ین”.
باسی له‌وه‌شكرد، هەرخانمێک بەخواستی خۆی دەتوانێت خوێنەری هەرکتێبێک بێت کە لە لایەن پڕۆژەوە دابینکراوە بەبێ بەرامبەر، لە پێناوی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگاو و فراوانکردنی دنیابینی و بەرەوپێشبردنی توانا و بەهێزکردنی ئاستی پەروەردەی تاک لە کۆمەڵگەدا .
964 ده‌زانێت، پڕۆژه‌ى (شارى فێربوون) له‌لایه‌ن رێكخراوى یونسكۆى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و تا ئێستا له 62 وڵاتى جیهان جێبه‌جێكراوه كه نزیكه‌ى 200 شارى جیهان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وه‌ى قه‌زاى پێنجوێنیش ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه پڕۆژه‌كه‌یان هێناوه، به‌ڵام به‌شێوه‌ى كرداری، ماوه‌ى هه‌شت مانگه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.