دووەم ساڵیەتی

دانیشتوانی گوندێکی شارباژێڕ پڕۆژەیەکی خێرخوازی رادەگەیەنن

964+

پێشەوا محەمەد

دانیشتوانی گوندی بێورێ “پڕۆژەی خێرخوازیی رەمەزانی بێورێ” رادەگەیەنن و داوا، ئەندامێکی بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت، هاوکاریی ئەوانە دەکەن لە گوندەکەیان پێویستیانە.

ئەوە دووەم ساڵە ئەو پڕۆژەیە بەڕێوە دەبرێت و تەنیا لە مانگی رەمەزاندا رادەگەیەندرێت، ساڵی رابردوو 12 ملیۆن دیناریان بۆ کۆکراوەتەوە.

ئازاد رەئوف، کە یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە بە 964ـی راگەیاند، پڕۆژەکە بۆ هاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی گوندی بێورێیە، کە بە هەر هۆکارێک بێت هەژارن و پێداویستییەکانیان بۆ دابین ناکرێت.

وتیشی، “ساڵی رابردوو 12 ملیۆن دینار کۆکرایەوە و بە شەفافی درا بەو خێزانانەی پێویستیان پێیەتی و ئەمساڵیش هەر بەو شێوازە دەبێت”.

گوندەکە سندووقێکی تایبەتیشیان هەیە و مانگانە هەر ماڵێک پێنج هەزار دینار دەبەخشێت، “لەویش بەشێکی بۆ کاری خێر و هاوکاری نەخۆش و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە تەرخان کراوە”.

ئازاد رەئوف وتیشی، “پڕۆژەکە لە ئێستادا تەنیا بۆ دەستگیرۆیی خەڵکی گوندەکەیە”.

گوندی بێورێ کەوتووەتە ناحیەی سیوەیلی قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی.

شارەوانی چوارتا 30 گوندی لەسەرە و یەک شۆفڵیان کاردەکات

شارەوانی چوارتا 30 گوندی لەسەرە و یەک شۆفڵیان کاردەکات