گوشتوگوزار "وه‌به‌رهێن ده‌به‌ینه‌ ئه‌م شوێنه‌"

كار له‌سه‌ر به‌ گه‌شتیاریكردنى زینی وەرتێ دەكرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گەشتوگوزارى رواندز پلانێكی له‌به‌رده‌سته‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌به‌رهێن بباته‌ ناوچه‌كانى زینى وه‌رتێ بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى گه‌شتیاری جیاوازى لێ دروست بكه‌ن.

زینى وه‌رتێ، یه‌كێك له‌ سه‌ختترین ناوچه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى وه‌رتێى سه‌ر به‌ قه‌زاى رواندز و باڵه‌كایەتییه‌و خاوه‌ن سروشتێكی سه‌ره‌نجڕكێشه ‌و هیچ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتوگوزاری لێ نییه‌.

پارێز یوسف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری رواندز به‌ 964ـى وت، لە پلانیاندایە سه‌ردانێكی مه‌یدانى بۆ ئه‌و سنووره‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ به‌رچاوڕوونییان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ گه‌شتیاریانه‌ هه‌بێت كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ناو سەنتەری ناحیە و زینی وەرتێ ئه‌نجامى بده‌ن.

وتیشی “له‌گه‌ڵ وه‌ربه‌هێنه‌ره‌كان ده‌چینه‌ ئه‌و شوێنه‌ و كه‌شفێكی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى چی گونجاوه‌ بۆ پڕۆژه‌ى گه‌شتیاری لێی دروست بكرێت”.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ گه‌شتوگوزارى رواندز به‌ 964ـى داوه‌، له‌ سنوورى ناحیه‌ى وه‌رتێ 72 هاوینه‌هه‌وار هه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا پێنج دانه‌یان مۆڵه‌تى فه‌رمیان هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ش به‌ده‌یان كه‌پری گه‌شتیارى له‌و سنوورەدا‌ هه‌ن.

پارێز یوسف ده‌ڵێت، له‌داهاتوو كارئاسانى بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى جۆراوجۆر بۆ شوێنه‌ گەشتیارییه‌كانى وه‌رتێ و سنوورى قه‌زاكه‌ ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى خاوه‌ن شوێنه‌كان هانبدرێن مۆڵه‌تى گه‌شتیاری به‌ فه‌رمی ده‌ربهێنن و پا‌بەندى رێنماییه‌كانیان بن.

لەبەر سەلامەتیتان رێگای زینی وەرتێ بەکارمەهێنن

لەبەر سەلامەتیتان رێگای زینی وەرتێ بەکارمەهێنن