شەپۆلی دیکە بەڕێوەیە

گەرمیان بارانی لێ نابڕێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێسبینی کەشناسێک شەپۆلێکی دیکەی بەهێزی بارانبارین بۆ ناوچەکانی گەرمیان بەڕێوەیە و تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە درێژەی دەبێت.

کەشناسەکە دەڵێت، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی بەهێزی دەریای سوور و هاتنی شێیەکی زۆری خولگەیی، پێشبینی دەکەن لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە بەزۆریش کاتەکانی شەو تاوەکو بەرەبەیانی دووشەممە، زۆربەی کاتەکان ئەگەری باران وهەورەبروسکە هەیە لە سەرجەم ناوچەکانی گەرمیان.

سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بۆ 964 وتی، ، بارانبارینەکە بەشێوەیەک دەبێت شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە تاوەکو بەرەبەیانی دووشەممە بارانبارینەکە هەندێک کات بەخوڕ دەبێت و ئەگەری لافاو هەیە لەسەرجەم دۆڵ و چەم و ناوچە نزماییەکانی گەرمیان.

وتیشی، بارانەکە بە زۆری ناوچەکانی باشووری خۆرهەڵاتی گەرمیان وەکو ناوچەکانی خانەقین و نەفتخانە و جەلەولاو سەعدییه. دەگرێتەوە.

ئەو کەشناسە پێشبینی بڕی بارانبارینی لە هەندێک لە شاروشارۆچکەکان بەم شێوەیە کردووە، کەرکوک، کەلار، رزگاری ، باوەنوور، قۆرەتوو، سەرقەڵا، پیازەجاڕ، کفری، داودە، خان ، نەوجول و دوزخورماتوو و داقوق (35 – 55 )ملم بارانیان لێ دەبارێت.

کەشناسی: باران بارین تا دووشەممە بەردەوام دەبێت

کەشناسی: باران بارین تا دووشەممە بەردەوام دەبێت