لە سلێمانی

ناوساجی دەفرۆشێت و دەڵێت: ئەمساڵ کەس لێی نەکڕیووم بۆ خێرکردن

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لەسەر یەکێک لەقەراغی شەقامەکانی سلێمانی هەموو ئێوارەیەکی رەمەزان ژنێک ناوساجی دەفرۆشێت و دەڵێت: ساڵانە بۆ خێر خەڵک ناوساجی لێ دەکڕیم، بەڵام ئەمساڵ کەس نەیکڕیوە.

شەپۆل ئەحمەد خەڵکی هەڵەبجەیە و لە شاری سلێمانی دادەنیشێت، ئەو دوو ساڵە مانگی رەمەزانان لەگەڵ هاوسەرەکەی ناوساجی دروستدەکەن و دەیفرۆشن.

هەر کە نیوەڕۆ داهات ئەوان وردە وردە کەلوپەلەکانیان بەرەو شەقامی سەرەکیی شەهیدانی زەرگەتە لە شاری سلێمانی دەگوازنەوە، لەوێ لە وێستگەیەکی وەستانی هاڵاتییان بۆ پاس کارەکەیان دەکەن.

شەپۆل ئەحمەد بە 964ی وت، ئەمساڵ رۆژانە 100 ناوساجی دەفرۆشێت، بەڵام ساڵی رابردوو مانگی رەمەزان رۆژانە 250 ناساجی دەفرۆشت.

وتیشی، “ساڵی رابردوو خەڵکێکی زۆر ناوساجی دەکڕی بۆ خێر، ئێمە لێرە فریا نەدەکەوتین و لە ماڵەوە دەمانکرد، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا هیچ کەسێک داوای لێنەکردوین ناوساجی بۆ خێرکردن بۆی دروست بکەین”.

شەپۆل و هاوسەرەکەی تا کاتژمێرێک دوای بانگی ئێوارەش لەسەر ئەو شەقامە دەمێننەوە و دواتر خۆیان و کەلوپەلەکانیان دەڕۆنەوە ماڵەوە و خۆیان بۆ کاری رۆژی داهاتوو ئامادە دەکەن.

ناوساجی ژنانی گەڕەکی بەختەوەری لە خۆی کۆدەکاتەوە

ناوساجی ژنانی گەڕەکی بەختەوەری لە خۆی کۆدەکاتەوە

رۆژانە لە مزگەوتی گەورە بۆ خەڵکی هەژار خواردنی 1500 کەس ئ...

رۆژانە لە مزگەوتی گەورە بۆ خەڵکی هەژار خواردنی 1500 کەس ئامادە دەکرێت