جیاوازى دەکرێت؟

دوکاندارانى بازاڕى لەنگەى هەولێر: وەک زیانلێکەوتووانى دهۆک قەرەبوومان بکەنەوە

964+

شۆڕش عەبدوڵا-هەولێر

دوکاندارانى بازاڕى لەنگەى هەولێر ناڕەزایەتى دەردەبڕن و دەڵێن، “بۆ زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى دهۆک قەرەبوو دەکەنەوە، بەڵام کەس ئاوڕ لە ئێمە ناداتەوە”.

کەمێک پێش ئێستا، دوکاندارانى بازاڕى لەنگەى هەولێر گردبوونەوە داوا دەکەن قەرەبوو بکرێنەوە.

یەکێک لە دوکاندارەکان بە 964ـى وت،”تائێستا کەس بەدەم داواکارییەکانمانەوە نەهاتووە، سەرەتا مامەڵەیان پێکردین و ساردیان کردینەوە، بەڵام قەرەبوو نەکراینەوە، تەنانەت تائێستا جەمەلۆنەکەیان بۆ چاک نەکردووینەتەوە و وا نزیکەى یەک مانگە بێ کارین”.

ئەو دوکاندارە باسى لەوەش کرد، قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى دهۆک ئیشێکى باشە و مافى خۆیانە قەرەبوو بکرێنەوە، بەڵام دوکاندارانى زیانلێکەوتووى بازاڕى لەنگەش بە هەمان شێوە مافى قەرەبووکردنەوەیان هەیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تا دوو رۆژی دیکە پرۆسەی فڕێدانی پاشماوەی سووتاوی بازاڕ...

تا دوو رۆژی دیکە پرۆسەی فڕێدانی پاشماوەی سووتاوی بازاڕی لەنگە بەردەوام دەبێت