حاسڵاتی رۆژ
11 كه‌س به تۆمه‌تی به‌شداری له هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆ ده‌ستگیر كران
964+
ژووری هەواڵ
ئاژانسی تاسی رووسیا رایگه‌یاند، هەواڵگریی رووسیا 11 تۆمەتباریان بە تۆمەتی هێرشە تیرۆرستییەکەی مۆسکۆ دەستگیرکرد.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگەدا زانیاری هەواڵگری بە رووسیادا بوو، سەبارەت بەو هێرشەی کە دوێنی شەو لەلایەن داعشەوە لە مۆسکۆ ئەنجامدرا و تێیدا 93 کەس کوژران و 140 کەسیش برینداربوون.
ماڵپەڕی واشنتۆن پۆست ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، 17 سیناتۆری دیموکراتەکان داوا لە بایدن دەکەن، بانگه‌شه‌كانی ئیسرائیل رەت بکاتەوە، کە دەڵێت یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل نەکردووە بە سنووردارکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەزە.
کۆشکی سپی لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت: تا ئێستا هیچ پلانێکی باوەڕپێکراوی ئیسرائیلمان نەبینیوە بۆ گواستنەوەی خەڵکی سڤیل لە رەفەحەوە بۆ ناوچەیەکی ئارام، بەر لە هێرشی زەمینی.
رووسیا و چین دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆیان لەسەر بڕیارنامەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش‌دا بەکارهێنا، کە داوای راگرتنی دەستبەجێی شەڕ دەکەن لە کەرتی غەزە، هەروەها ئازادکردنی هەموو ئەو دیلانەی کە لای بزووتنەوەی حەماسن و ده‌نگدانه‌كه دواخرا.
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له بیابانی لیبیا ده‌ربڕی، كه به لای كه‌م 65 ته‌رمی تێدایه.