ئامێدی زۆرترین بارانی لێ باریوە

بارانبارین و بەفر بەردەوام دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بارانبارین ئەمشەویش بەردەوام دەبێت لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم تا بەرەبەیان.

ئەمشەو هەینی، بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە باکور و ناوچەکانى ئیدارەى راپەڕین و ناوەڕاستى هەرێم تا نیوە شەو باران بەردەوام دەبێت، پاشان کاریگەریەکەى لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و هەندێک ناوچەى گەرمیان و کەرکووک دەبێت و لە گەڵ بارینى بەفرێکى کەم لەناوچە شاخاویە سنوریەکان.

دەشڵێت، لە کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی شەممە تەمێکی سووک لە ناوچەی جیاجیا دردوست دەبێت.

ئەمەش رێژەی بارانبارینى 12 کاتژمێرى رابردووی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:
هەولێر5.7 ملم
شەمامک 13.0
پیرمام 11.6 ملم
سلێمانى2.5 ملم
چەمچەماڵ 2.0 ملم
دهۆک 12.9 ملم
زاخۆ 18.0 ملم
ئاکرێ 28.2 ملم
ئامێدى 21.8 ملم
بامەرنێ 16.6 ملم
بارزان 15.2 ملم
شەقڵاوە 17.6 ملم
بازیان 2.6 ملم
دەربەندیخان 0.4 ملم
حاجى ئۆمەران 8.4 ملم
هەڵشۆ 10.0 ملم
کەلار 1.0 ملم
خەبات 9.4 ملم
مانگیش 5.0 ملم
مەیدان 1.0 ملم
سۆران 11.6 ملم
پێنجوێن 3.2 ملم
ماوەت 3.2 ملم
قەڵادزێ 6.0 ملم
باتوفە 20.8 ملم
سیدەکان 12.8 ملم
کەرکووک 3.2 ملم
دووز 1.4 ملم
خانەقین دڵۆپ دڵۆپ