توێژینەوە کراوە

جگەرەی ئەلیکترۆنی زیان بە DNAی بەکارهێنەرانی دەگەیەنێت

964+
ئەحمەد مستەفا

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات کە “ڤایپ” جگەرەی ئەلیکترۆنی زیان بە DNA ی بەکارهێنەرانی دەگەیەنێت، هاوشێوەی ئەو جگەرە کێشانەی بەکارهێنەرن و تووشی شێرپەنجە دەبن.

توێژەرانی زانکۆی لەندەن، بۆیان دەرکەوتووە کە بەکارهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنی و جگەرەکێشان، گۆڕانکاری لە DNA ی خانەکانی ناو دەمیاندا روویداوە، ئەو گۆڕانکاریانەش پەیوەندییان بە گەشەکردنی شێرپەنجەی سییەکان لە داهاتوودا هەیە.

ئەمە یەکەم توێژینەوەی هەمە چەشن و فراوانە، کە بە ئەنجام بیسەلمێنێت جگەرەی ئەلیکترۆنی”ڤایپ”، بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە دەبەستێتەوە، بەڵام زاناکان دەڵێن لێکۆڵینەوەی زیاتریشی پێویستە، ترشی DNA هۆکارێکە بۆ هەڵگرتن و پاراستنی زانیارییە بۆ ماوەییەکان لە مرۆڤدا.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری توێژینەوەی شێرپەنجەدا بڵاوکراوەتەوە، پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ زیاتر لە سێ هەزار و 500 کەس کردووە.

یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە، پرۆفیسۆر مارتن وایدشواندەر، دەڵێت جگەرەی ئەلیکترۆنی “رەنگە ئەوەندە زیانبەخش نەبێت کە لە سەرەتادا بیری لێدەکرایەوە”.

نووسەری سەرەکی دکتۆر چیارا هێرزۆگ ئەوە دەڵێت، لە کاتێکدا کۆدەنگی زانستی ئەوەیە کە جگەرەی ئەلیکترۆنی سەلامەتترە لە جگەرەکێشانی تووتن، ناتوانین وا دابنێین کە بە تەواوی سەلامەتە بۆ بەکارهێنان و گرنگە لێکۆڵینەوە لە مەترسییە درێژخایەنەکانیان بکەین، هەروەک پەیوەندییەکانی بە شێرپەنجەوە.

ئەوە لە کاتێکدا، دەزگای تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا رایگەیاندووە، جگەرەی ئەلیکترۆنی بە شێوەیەکی بەرچاو سەلامەتترە لە جگەرەکێشانی تووتن، هەروەها ئامۆژگاری جگەرەکێشان کراوە بۆ باشترکردنی تەندروستی خۆیان بگۆڕدرێن بۆ جگەرەی ئەلیکترۆنی.

بەڵام، گۆڕانکاری لە DNA ی بەکارهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنیشدا بەدی کراوە، کە لە تەمەنی خۆیاندا ئەو کەسانە کەمتر لە 100 جگەرەی تووتنیان کێشاوە.

فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدە‌غەکراوە بەڵام ب...

فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدە‌غەکراوە بەڵام بە ئۆنڵاین دەفرۆشرێت

زیانەکانی دانیشتنی زۆر وەکو زیانەکانی جگەرەکێشانە

زیانەکانی دانیشتنی زۆر وەکو زیانەکانی جگەرەکێشانە

لە سلێمانی کڕینی جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ” بەردەوامە

لە سلێمانی کڕینی جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ” بەردەوامە