لە بەحرکە

کەمپینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆ راگەیاندرا

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

لەچەند رۆژی رابردوو لافاوێکی بەهێز سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی گرتەوە و زیانی گیانی و مادی زۆری بە هاوڵاتیانی سنوورەکە گەیاند.

کەمپینێک لەلایەن چەند گەنجێکی خۆبەخشی ناحیەی بەحرکەوە بۆ لێوەماوانی ئەو لافاوە راگەیاندراوە.

سەوری نەسرەدین، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی کەمپینەکە بە 964ـی وت، چەند کاتژمێرێکە کەمپینەکە راگەیاندراوە، لەرێگای 964ـەوە داوادەکەین زۆرترین هاوڵاتی بەشداری بکەن، لەمانگی رەمەزانداین و بۆیە داوادەکەین خواپێداوان زەکات و سەرفیترەکانیان بگەینن.

وتیشی، هاوڵاتیان دەتوانن لەرێگای هەژماری فاست پەیش هاوکاریەکانیان بگەینن.

ئەو گەنجانەی بە کەمپینەکە هەستاون، ساڵی رابردووش کەمپینێکیان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان راگەیاندبوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کەمپینێکی هاوکاری بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی کەرکوک رێکد...

کەمپینێکی هاوکاری بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی کەرکوک رێکدەخرێت