خانکێ
بە 100 کەس بۆ دۆزینەوەى کەسێک دەگەڕێن
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
لە دوێنێوە گەنجێکى تەمەن 15 ساڵى دانیشتوى ناحیەی خانکێ ونبووە و تائێستا نەدۆزراوەتەوە، لەچەندین لاشەوە هەوڵ بۆ دۆزینەوەى دەدرێت.
زەردەشت شێخ شامو، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ بە 964ـى وت،”ماوەى 24 کاتژمێرە گەنجێکى خانکێ ونبووە، چەند تیمێکمان ئامادە کردووە و سەرقاڵى گەڕانن، بەڵام تائێستا نەدۆزراوەتەوە”.
” ئەو گەنجە هیچ کێشەیەکى نەبووە، دوێنی نیوەڕۆ لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرەی چاودێری دەرکەوتووە گەنجەکە لە گەڕەکێکەوە بەرەو ئاوى خانکێ دەچێت و بە تەنیا بووە”، بەڕێوەبەرى ناحیەى خانکێ واى وت.
100 گەنجى خۆبەخشى خەڵکى خانکێ و لایەنە پەیوەندیدارەکان و تیمى غەواسى لە دەورووبەرى ناحیەى خانکى و رووبارى خانکێ بەدواى گەنجەکەدا دەگەڕێن و تائێستاش هیچ سۆراغێکیان لێى نییە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح