لە هەڵەبجە

بڕێکی زۆر خورما دەستی بەسەردا گیرا

964+

توانا نەقی

لە بازگەی زەمەقی سنووری هەڵەبجە بڕێکی زۆر خورما کە شیاوی خواردن نەبووە دەستی بەسەردا گیرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لیژنەکانیان ئاگادار کراونەتەوە کە بڕیکی زۆر خورما کە 630 کیلۆبووە لە بازگەی زەمەقی گیراوە دوای ئەوەی پشکنیاین بۆ کردووە دەرکەوتووە شیاو نەبووە بۆ خواردن.

دەشڵێت، خورماکان کە 90 کارتۆن بووە تەلەف کراوە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراوەتەوە.

قایمقامیەتی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، لەم مانگی رەمەزانەدا لیژنەکانیان لە رۆژانی پشووشدا لە ئەرکدان و بەردەوامن لە چاودێرییەکانیان.