بزانە چی‌یان کردووە
یانه‌ی دهۆك كاری خێرخوازی ده‌كات
964+
زه‌ید كۆچه‌ر – دهۆك
یانەی دهۆک کەمپه‌ینێكی هاریکاری داناوە و وەکو بەرنامەیەک هەر کات و رۆژێک لە شوێنیکە و دڵی هاندەران و ئەو کەسانەی پێویستیانه، خۆش دەکات.
یانەی دهۆک سەردانی نەخۆشخانەی تالاسیمیا و هەروەها ماڵی بەساڵاچوانیان کرد و خوانی به‌ربانگیان بۆ ئاماده‌كردن، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا رۆژوویان شكاند.
یاریزانانی یانه‌ی دهۆك، ئه‌وانه‌ی له خولی عێراق به‌شدارن، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئیداره‌ی یانه‌كه به‌شداریی ئه‌و كاره‌یان كرد و ئامانجیشیان هاوكاریكردن و دڵخۆشكردنی به‌ساڵاچووانی شاره‌كه بوو.
شڤان محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك به 964ی وت، نیازیان هه‌یه سه‌ردانی چاكسازییه‌كانیش بكه‌ن و به‌شداریی ئێواره خوانێكیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا