کۆی گەشتیاری ئەمساڵ چەندە؟

ئەم مانگە 110 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی 21 رۆژی مانگی سێی ئەمساڵدا 110 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی، گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت، ساڵی رابردوو بە 10 رۆژی مانگی سێ ئەو رێژە گەشتیارەیان هەبووە.

نەورۆزی ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە مانگی رەمەزانەوە، گەشتیاری کەمتر هاتوونەتە پارێزگای سلێمانی.

ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ساڵی رابردوو لە 10 رۆژی مانگی سێدا 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی، بەڵام ئەمساڵ بە 21 رۆژ 110 هەزار هاتوون.

وتیشی، “گەشتیارەکان زۆرینەیان هاوڵاتیانی پارێزگا جیاوازەکانی عێراقن و روویان لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی کردووە”.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمساڵ 280 هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ 21.3.2024، کە رۆژی چوونەدەرەوەی هاوڵاتیانی کوردستانە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، سەیرانگاکانی کوردستان چۆڵن، چونکە مانگی رەمەزانە و هاوڵاتیان بەڕۆژوون و لە ماڵەوە ماونەتەوە.

بڕوا دەکەیت بۆ ئەم نەورۆزە کابینەکانی دوکان بێ گەشتیار...

بڕوا دەکەیت بۆ ئەم نەورۆزە کابینەکانی دوکان بێ گەشتیارن