ناچۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێناكاته‌وه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵآ

میدیاكانی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، ناچۆ فێرناندێزی كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌وه‌ نزیكه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه‌.
رۆژنامه‌ی ئاس ده‌ڵێت، له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ناچۆ یانه‌ی شاهانه‌ جێده‌هێڵێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ناچۆ ئۆفه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی پێشكه‌ش كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی زۆر پشتی پێنابه‌ستێت و له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گی داناوه‌، پێناچێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌.
ناچۆ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نازناوی خولی ئیسپانیا بباته‌وه‌ و دواتر یانه‌كه‌ جێبهێڵێت.