رانیه‌

گردبوونه‌وه‌ دژی دواكه‌وتنی موچه‌ ده‌ستیپێكرد

964+
ژێوار خدر – رانیه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز، ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی شاری رانیه‌، كه‌ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و چینی جۆراوجۆری شارەکەی تێدایە، گردبوونه‌ته‌وه‌ و به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.

یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداره‌، ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌ ده‌ربڕی و به‌ 964ی وت، خه‌ڵك برسییه‌ و ئارامیان نه‌ماوه‌.

وتیشی، خه‌ڵكی رانیه‌ ئاماده‌ن راپه‌ڕینێكی دیكه‌ بكه‌ن.

پیاوێكی به‌شداری گردبووه‌نه‌وه‌كه‌ش به‌ 964ی وت، ئامانجی سه‌ره‌كیی گردبوونه‌وه‌كه‌یان، ره‌تكردنه‌وه‌ی “هه‌ژماری من” و هه‌روه‌ها داواكارییه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی موچه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌غدا.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

شۆفێرى بارهەڵگرانى مەرزى سەیرانبەرن بەردەوامن لە گردب...

شۆفێرى بارهەڵگرانى مەرزى سەیرانبەرن بەردەوامن لە گردبوونەوە