لە گەشتی هەواڵەکانەوە
قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکرێتەوە و 22 هۆتێل بۆ خەڵکی دهۆک و زاخۆ ئامادەیە
964+
ژووری هەواڵ
پارێزگای دهۆک بڕیاریدا قەرەبووی ئەو کەسانە بکەنەوە کە لەلافاوەکەی دوێنێدا زیانیان بەرکەوتووە.
964 بۆ زانینی شێوازی قەرەبووکردنەوەکە و کاتی دابەشکردنەکەی پەیوەندی بە میلەت عیسمەت سکرتێری رۆنامەوانی پارێزگاری دهۆکەوە کرد و وتی، بڕیاری قەرەبووکردنەوەکە دراوە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد بە چی شێوازێک دەکرێت و کەی دەست پێدەکات.
ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ گەیاندنی فریاگوزاری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک دەستپێدەکەن.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا بە زیادکردنی 75 مێگاوات کارەبا بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەكەی دهۆك و زاخۆ.
له دهۆك و زاخۆ 22 هۆتێل و مۆتێل بۆ ئهو خێزانانه تهرخان كران كه زیانمهندى لافاو بوونهو ماڵ و حاڵیان ژێرئاو كهوتووه.
ئیبراهیم عهبدولمهجید، وتهبێژى دهستهى گهشتوگوزارى ههرێم، بۆ 964 ئاشكراى كرد كه له دهۆك 13 هۆتێل و مۆتێل و له زاخۆش نۆ دانه بۆ خهڵكه لێقهوماوهكه تهرخانكراوه.
وتیشی “تهرخانكردنى ئهو شوێنانه بۆ خێزانه زیانلێكهوتووههكان لهرێگهى دهستهى گهشتوگوزارى ئهو دوو شاره بووه”.
نەورۆزی ئەمساڵ لە مانگی رەمەزاندا بوو بەڵام ئەم مانگە پیرۆزە رێگر نەبوو لە کردنەوەی ئاگر و خۆشی دەربڕینی هاوڵاتیان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم لە لە ئاکرێ بە هەمان دوستووری ساڵانی دیکە ئاگر کرایەوە و لە سەهۆڵەکەی سلێمانیش هاوڵاتییان لەژێر باران بە جلی کوردییەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
کچێک بۆ مایکی 964 قسەیکردووە دەڵێت، نەورۆزی ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە ناو رەمەزان ئەوەندەی هەیە ئەمشەو هاتووینەتە دەرەوە، بەیانی بەهۆی رەمەزانەوە ناچینە دەشت و دەر.