هەولێر گەشتیاری کەمبووە

لەبری گەشتیار هۆتێلەکان سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەن

964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر

لە نەورۆزی ئەمساڵ ناو هۆتێل و مۆتێلەکانی هەولێر پڕ گەشتیار نەبوون، بەڵکو بگرە زۆرێک لە هۆتێلەکان سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەن تا فریایی هاتنی گەشتیاری بخەن لە پشووی جەژنی رەمەزاندا.

بە گوێرەی سۆراغی 964، مانگی رەمەزان هۆکار کە خەڵک بەهۆی پابەندی و بەرۆژوبوون لەناوخۆی هەرێم و عێراقدا گەشت بە رێژەیەکی کەم کراوە.

شیکار یاسین، جێگری کۆمەلەی هۆتێل و میوانخانەکان بە 964ی وت، بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان زۆرینەی دانیشتووانی مسوڵمانن و پەیوەستن بە رۆژووگرتن و هاوڵاتیانی عێراقیش بەهەمان شێوە، بۆیە لەم مانگەدا گەشت و سەیران زۆر کەمدەکات.

بە قسەی ئەو بێت، تەنانەت بۆ نەورۆز هیچ ئامارێکمان وەرنەگرتووە، چونکە بەشی زۆری هۆتێل و میوانخانەکان خەریکی نۆژەنکردنەوەن و خۆئامادەکردنن بۆ جەژنی رەمەزان.

لەلایەکی دیکەوە، ئیسماعیل ئەحمەد، لە بەشی پەیوەندییەکانی هۆتێل ڤان رۆیال بە 964ـی وت، ئێمە و بەشێکی زۆری هۆتێلە پێنج ئەستێرەکان تەنیا میوانی ڤی ئای پی وەردەگرین، ئەوەی هەیە، رێژەیەکی زۆر کەمی میوانانی دەرەوەیە، کە بۆ نەورۆز هاتوون ئەمانەش رێژەیان زۆر کەمە، وەک خۆی وتی، زۆربەی هۆتێلە هاوکارەکانیشمان لە مانگی رەمەزاندا چۆڵن.

لە شاری هەولێر زیاتر لە 480 هۆتێل و مۆتێل و گوندی گەشتیاری هەن و لە بۆنە تایبەتەکان پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.

‬پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لەسەر گردی قەسرێ کریستیانەکانی عەنکاوە ئاگری نەورۆزیا...

لەسەر گردی قەسرێ کریستیانەکانی عەنکاوە ئاگری نەورۆزیان کردەوە

نەورۆز جەژنی کافر و ئاگرپەرستەکانە؟

نەورۆز جەژنی کافر و ئاگرپەرستەکانە؟

نەورۆزى کوردان لە دوزخورماتوو گەرموگوڕە

نەورۆزى کوردان لە دوزخورماتوو گەرموگوڕە