بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و هاوپەیمانی و کاندیدانی درێژکردەوە

964+

فەهمی نەبی

هێشتا دوو رۆژ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندیدان و هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق شەش رۆژی دیکەی درێژکردەوە.

رۆژى 13.3.2024 کۆمیسیۆن دەرگاى پڕکردنەوەى فۆڕمى کاندید بوونى بۆ سەرجەم هاوپەیمانیەتی و پارت و کاندیدانى سەربەخۆ کردەوە و ماوەى 10 رۆژى پێدان و دەبێت تا 22.3.2024 ئەوانەی دەیانەوێت بەشدارى پڕۆسەکە بکەن ناویان تۆماربکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی شەش رۆژی دیکەی درێژکردەوە، بەجۆرێک لیست و کاندیدان و هاوپەیمانییەکان تا رۆژی پێنجشەممە 28.3.2024 مۆڵەتیان هەیە بۆ خۆ تۆمارکردن.

شێوازى پێشکەشکردنەکە، ئەلیکترۆنى و وەرەقییە و سێ جۆرى سەرەکییە (کاندیدى تاک سەربەخۆ، لیستى کاندیدانى پارتى سیاسى، لیستى کاندیدانى هاوپەیمانێتى)، هەموو  لینکێکیان پێشکەش دەکرێت و دەبێت داواکارییەکانى فۆڕمەکە بە شێوەیەکى دروست پڕبکەنەوە و دواتر کۆپییەکى بۆ کۆمیسیۆن دەگەڕێننەوە.

دواى پڕکردنەوە، فۆڕمەکە بۆ نوسینگەى سەرەکى لە بەغداد دەنێردرێت و لەوێشەوە ئاراستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و پەروەردە لەلایەک و  دەستە دەستپاکى و بەڵگەو تاوان دەکرێت، ئەوانیش پێویستە لە ماوەى 15 رۆژ وڵامى کۆ.

کۆمسیۆن 9 رۆژی بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی حزبەکان دیاریک...

کۆمسیۆن 9 رۆژی بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی حزبەکان دیاریکرد