"كه‌س به‌لامانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌"

30 دوكاندارى پیشه‌سازى دهۆك به‌هۆى ژێرئاوكه‌وتنه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌

964+

هیڤی دێوالى – دهۆك

ناوچه‌ى پیشه‌سازى دهۆك رووبه‌ڕووى لافاوه‌كه‌ى دوێنێ بووه‌ته‌وه‌، كاسبكارانيشى گله‌یی ده‌كه‌ن كه‌ هیچ تیمێك نه‌چووه‌ به‌هانایانه‌وه‌.

عه‌بدوڵا وایه‌رمه‌ن، كاسبكارێكى ئه‌م شوێنه‌ به‌ 964ـى وت، نزیكه‌ى 30 دوكان زه‌ره‌رمه‌ند بوونه‌ و له‌به‌شێكیان ئاوى لافاو تاوه‌كو مه‌ترێك چووه‌ته‌ ناو دوكانه‌كانیان.

وتیشی “من دوو ملیۆن دینار زه‌ره‌رم به‌ركه‌وتووه‌ و هه‌شیانه‌ زه‌ره‌ره‌كه‌ى زیاتره‌ و هه‌شیانه‌ كه‌متره‌”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن