لەلایەن لاوانی قەرەچوغەوە
خولی یاری کڵاومستانێ بۆ شەوانی رەمەزان کراوەتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین
لاوانی قەرەچوغ خولێكی بێبەرامبەریان كردووەتەوە بۆ تیپە میلیەكانی یاری کڵاومستانێ کە پێکهاتوون لە 52 تیپ لەماوەی 25 رۆژ تەواو دەبێت و هەموو شەوێك چوار یاری دەكرێت.
یاریەكە لە كاتژمێر 8:30ـی شەو دەست پێدەكات تا بەرەبەیان بەردەوام دەبێت.
سۆران حەیدر سەرپەرشتیاری خولەكە بۆ 964 وتی، خەڵك لە مەخمور و گوێر و گوندەكانی دەورووبەری بەشداری دەكەن قۆناغێكمان تەواو كردووە.
نیاز دارەتوویی یەکێکی دیکە لە سەرپەرشتیارانی خولەکە بۆ 964 وتی، خۆبەخشانە هەستاوین بە كردنەوەی خولەكە پێش جەژن تەواو دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی