کارەبایان پچڕاند
فڕۆکەی جەنگی بناری قەندیلیان بۆردومان کرد
+964
محەمەد عەلی ـ پشدەر
فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی رێگای پێچاوپێچی کورتەکیان لە بناری قەندیل کرد و زیانیان به تۆڕی كاره‌با گه‌یاند.
کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤی CPT ئەمریکی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ ئێواره بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی، رێگای سەرەکیی نێوان دۆڵی شەهیدان و بناری قەندیل تێکچوو، بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێکیش داخرا، به‌ڵام لە ماوەیەکی کەمدا رێگاکە چاککرایەوە، بۆ ئەوەی سبه‌ی ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت بچن بۆ ئاهەنگی نەورۆز، رێگایان هەبێت و بەشداربن و رێگاکە کراوەتەوە.
وتیشی، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه کارەبای 12 گوندەکانی بناری قەندیل پچڕاوە، ئێستا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە هەوڵی چاککردنەوەی هێڵهكهدان.
كامه‌ران عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، “خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە، كه رێگای سەرەکی هاتوچۆی هەموو بناری قەندیلی بە ئیدارەی ڕاپەڕینەوە داخستووە، هەروەها کارەبای ژمارەیەک گوندی سنوورەکهی پچڕاندووە”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه فڕۆكه‌كان سه‌ر به كوێ بوون، به‌ڵام گومان ده‌كرێت فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی توركیا بن ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كردووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا