زیانی زۆری پێگەیاندن
ئاو چووه ناو چه‌ند ماڵێكی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر
964+
شۆڕش هه‌ركی
به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ولێری گرته‌وه، له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر ئاو چووه‌ته ناو چه‌ند ماڵێك و زیانی پێگه‌یاندوون.
مام سه‌ید، خاوه‌نی یه‌ك له‌و ماڵانه‌یه له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران، كه ئاو چووه‌ته ژووره‌وه و به 964ی وت، “ئاوه‌كه زۆر به‌خێرایی هات و تا ئه‌ژنۆ بوو، تا ژووری خه‌وتنه‌كه‌شمان چوو، بۆیه هیچمان بۆ ده‌رنه‌چوو”.
ئه‌مڕۆ جگه له فه‌رمانبه‌ران، بازاڕه‌كانی له‌نگه و ته‌یراوه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا