چەند ملیم باریوە؟

بەرگریی شارستانی: بارانبارین لە سلێمانی زیانی نەبووە

964+

پێشەوا محەمەد

بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت، تا ئێستا باران لە سلێمانی زیانی نەبووە و کۆبوونەوەی ئاویش بە شێوەی بەرچاو دروست نەبووە.

لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی چڕ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، زانیاریی کەشناسیی سلێمانی ئاشکرای کردووە، تا سبەینێ شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و لەمشەوەوە بارانبارین بە چڕی شاری سلێمانی دەگرێتەوە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، لە سلێمانی ئاو نەچووەتە هیچ ماڵێکەوە و هیچ زیانێکی نەبووە تا ئێستا.

وتیشی، “هەموو تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو”.

لە 24 کاتژمێری رابردوودا 35 ملم باران لە سلێمانی باریوە.

بارانبارینی ئەمڕۆ لە شارەکانی هەولێر و دهۆک بووەتە هۆکاری کۆبوونەوەی ئاو، لە شاری دهۆک جگە لەوەی دوو کەس گیانیان لەدەست داوە، هاوکات بە وتەی بەرگریی شارستانیی دهۆک، 50 ماڵ و 20 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە.

بەهۆی لافاو لە دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاو لە دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستدا