12 رۆژ چاودێرییان كردوون
مەترسیدارترین تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ده‌ڵێت، توانیویانه مەترسیدارترین تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر ده‌ستگیربكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، 14 تۆمەتباریان دەستگیرکردووه و هاوکات بڕی 23 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریشیان دەست بەسەرداگرتووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، له‌وه‌ته‌ى رۆژى 28.2.2024 تێمێکیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بە بەشداری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی کەرکوك، زیاتر لە 12 رۆژ چاودێری و به‌داوداچوونیان بۆ ئه‌و تۆمه‌تبارانه كردووه، ئینجا ده‌ستگیریان كردوون.
ئه‌و 23 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەره‌ش كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، لە جۆری کریستاڵ لەناو شاری کەرکوك بووه.
ده‌شڵێت، ئەم تۆڕەی کە دەستگیرکراون بە یەکێك لە مەترسیدارترین تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بۆ سەر شاری هەولێر و دهۆك و زاخۆ دادەنرا کە هەفتانە بڕێکی زۆری ئەم ماددە هۆشبەرانەیان بۆ هەرێم رەوانە دەکرد و گەنج و لاوی کوردی‌یان بەهۆیەوە لەخشتە دەبرد .