لۆگۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری
دوای هەفتەیەک
بۆ موچەی مانگی شوبات بەغدا زیاتر لە ملیارێک دیناری دیکەی نارد
964+
فەهمی نەبی
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەغدا ملیارێک و 503 ملیۆن دیناری خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی، ئەو ژمارەیە هێندە دڵخۆشکەر نییە و ژمارەیەکی گەورە نییە بەراورد بەو کورتهێنانەی لە موچەی مانگی شوبات هەیە.
بەپێی بەدواداچوونی 964 ئەو پارەیەی هاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بۆ مانگی شوباتە، بەڵام نازانرێت بۆچی دوای هەفتەیەک ئەو بڕە هاتووە.
ئەمڕۆ هەفتەیەکی تەواو تێپەڕ دەبێت بەسەر ناردنی بڕی 566 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی شوباتی موچەخۆرانی هەرێم، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم هەر زوو وتی ئەو بڕە بەشی دابەشکردنی موچە ناکات.
نزیک دەبێتەوە لە 50 رۆژ هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.