هاتوچۆی هەولێر وادەڵێت

سبەینێ لە نزیک پردی سەیداوە ئۆتۆمبێل رامەگرن

964+

توانا نەقی

هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە سبەینێ سێشەممە لە چەند شوێنێک بەتایبەت نزیک پردی سەیداوە لە ناو هەولێر ئۆتۆمبێل رانەگرن.

بڵاوکراوەکەی هاتوچۆی هەولێر دوای ئەوە دێت کە کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە درەنگانی ئەمشە و لە سبەینێ سێشەممەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین دەستپێدەکات و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە لە چەند ناوچەیەک.

پێشتر بەهۆی دروستبوونی لافاو لەو شوێنە زەرەروو زیان بەرهاوڵاتیان کەتووە و چەندین ئۆتۆمبێل ژێر ئاو کەوتوون، بۆیە هاتوچۆ ئاماژەی بەوەکردووە بۆ ئەوەی ئەو حاڵەتانە دووبارە نەبێتەوە رێنماییەکان جێبەجێ بکەن.

تا گەڕاونەتەوە ئۆتۆمبێلەکەیان لەژێر پردی سەیداوە کەوت...

تا گەڕاونەتەوە ئۆتۆمبێلەکەیان لەژێر پردی سەیداوە کەوتووەتە ژێر ئاو