هه‌ر ماڵێك چرایه‌ك دابگیرسێنێت
بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری دهۆک پێشنیاری نه‌ورۆزێكی جیاواز ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیری دهۆك، پێشنیار بۆ هاوڵاتیانى شاره‌كه‌ى ده‌كات، بۆ نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ هه‌ریه‌ك له ماڵه‌وه چرایه‌ك دابگیرسێنێت و به‌وجۆره به‌شدارى نه‌ورۆز بكه‌ن.
ئه‌م پێشنیاره‌ى رۆشنبیری دهۆك بۆ دوو مه‌به‌سته، یه‌كه‌میان نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ له‌ناو مانگى ره‌مه‌زانه و دووه‌میشیان پاكڕاگرتنى ژینگه‌ى شاره‌كەیە به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى جیاجیا.
حه‌سه‌ن فه‌تاح، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى دهۆك به 964ـى وت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ هیچ ئاهه‌نگێك به‌فه‌رمى سازناكرێت بۆیه ئه‌م پێشنیاره‌یان به پێویست زانیوه.
وتیشی “بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى دهۆك له نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ بێبه‌ش نه‌بن، ده‌كرێت هه‌ریه‌كێك له‌ماڵى خۆیدا به‌م بۆنه‌یه‌وه چرایه‌ك دابگیرسێنێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن تیمه‌كانى گه‌نجانه‌وه، له چیاى زاوا و كێلێ شه‌دا و فیرعۆن ئاگر ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام چونكه له‌ناو مانگى ره‌مه‌زانین ده‌كرێت ئه‌مساڵ جیا له ساڵانی دیكه نه‌ورۆز له‌ناو هه‌موو خێزانه‌كاندا هه‌بێت.