ئاو، خاک و هەوای شارەکە دەپشکنن

دوای رەمەزان تیمێکی ژینگەی عێراق بۆ دوو هەفتە دێتە هەڵەبجە

964+

پێشەوا محەمەد

وا بڕیارە دوای مانگی رەمەزان لیژنەیەکی زانستی لە وەزارەتی ژینگەی عێراقەوە بێتە هەڵەبجە و بەوتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، لێکۆڵینەوە لە خاک و ئاو و هەوای شارەکە دەکەن.

لێکۆڵینەوەکە سەبارەت بە ئەگەری مانەوەی کاریگەریی چەکی کیمیایی دەبێت، کە ساڵی 1988 لە لایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە بەو شارەدا کراوە.

سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، هەتا ئێستا توێژینەوەیەکی وا نییە بیسەلمێنێت کاریگەریی چەکی کیمیایی لەسەر خاک و ئاو و هەواوی هەڵەبجە ماوە یان نا.

بەر لە مانگی رەمەزان تیمێکی وەزارەتەکەی عێراق بۆ ماوەی دوو رۆژ چەند نموونەیەکیان لە خاک و ئاوی هەڵەبجە وەرگرتووە و وا بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەنجامی پشکنینەکان دەربچێت.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە وتیشی، “زۆر گرنگە لە دوای مانگی رەمەزان ئەو لیژنەیە بۆ ماوەی دوو هەفتە دەمێننەوە، هەروەها نموونەی بەروبوومی بەرهەمهاتووی کشتوکاڵیش لە خاڵکی هەڵەبجە بۆ پشکنین دەبەن”.

16ـی ئەم مانگە 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا تێپەڕی، کە هەزاران هاوڵاتی کوشت و سەدانی تری بریندار کرد و بەشێکیان تا ئێستاش کاریگەریی کیمیاییەکەیان لەسەر ماوە و ژیانیان لە مەترسیدایە.

کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە