سەنتەرێکی پزیشکی
چارەسەری بەخۆڕایی بۆ کەسوکاری شەهید و ئەنفال و پێشمەرگە دەکرێت
+964
زەید کۆچەر -دهۆک
لە رێگای دەزگای نێودەوڵەتیی پیشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، سەنتەرێکی گەورەی پزیشکی لە قەزای بەردەڕەش بێ بەرامبەر چارەسەر بۆ خانەوادانی شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە دەکات
دەزگای نێودەوڵەتیی پیشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، داشکاندن دەخەنە سەر نرخی دەرمانەکان و نەشتەرگەری و هەروەها راوێژ و بینینی پزیشکی دەکەن بە خۆڕایی.
رەمەزان ئەحمەد، بەڕێوەبەری دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی – لقی بەردەرەش، بە 964ی وت، بە پێی ئەو گرێبەستەی هەیە، لە مانگی رەمەزاندا هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ خانەوادەی شەهید و پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی بە خۆڕاییە.
ئەو زانیاریی زیاتریشی باس کرد، کە لە ڤیدیۆکەدا خراوەتەڕوو
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا