حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆ

مافی مرۆڤ: نابێت چەک بە ئیسرائیل بدرێت

964+

ژووری هەواڵ

سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل دەڵێت: ئیسرائیل نابێت لە هیچ بارودۆخێکدا سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر دانیشتوانەکەی پشتگوێ بخات.

رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی لە راگەیاندراوێکدا وتی، دەبێت سزا بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێندرێت و چەک پێدانی قەدەغە بکرێت، تا پابەند بێت بە فەرمانەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان.

رۆژنامەی یەدیعۆت ئەهرنۆت لە زاری وەزیرەکانی حکومەتی ئیسرائیلەوە دەڵێت: ئێمە ئەو بڕوایەمان هەیە کە نەتانیاهۆ هەوڵی دواخستنی بڕیارە قورسەکان دەدات.

کۆمەڵەی بنەماڵەی دیلەکانی ئیسرائیلیش دژی ناتانیاهۆ قسە دەکەن و دەڵێن: سەرکەوتن لە نەهێشتنی حەماس نییە، بەڵکو لە گەڕاندنەوەی هەموو دیلە ئیسرائیلیەکانە.

یایر لابید سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل وتی، رێککەوتنی گەڕاندنەوەی دیلەکان شایەنی باجەکەیە و پشتیوانی تەواوی ئێمەی دەبێت، بەبێ گەڕانەوەیان هیچ سەرکەوتنێک لە ئارادا نییە.

لە 163یـەمین رۆژی جەنگی ئیسرائیل و حەماس، وەزارەتی تەندروستی غەزە دەڵێت تا ئێستا 31 هەزار و 645 کەس کوژراون و 73 هەزار و 676 کەسیش بریندارن.