له خانه‌قین ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی خۆشی بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت
964+
زینوێ حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
به‌شێك له هاوڵاتیانی شاری خانەقین بۆ دەربرینی خۆشی و بردنه‌وه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له جامی كه‌نداو، ته‌قه‌ی خۆشیی ده‌كه‌ن، پۆلیسی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی خۆشی بكات قۆڵبه‌ستی ده‌كه‌ین.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له جامی كه‌نداو، كه له شاری به‌سڕه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بووه‌ته جێی خۆشحاڵی به‌شێك له هاوڵاتیانی شاری خانه‌قین، به‌م هۆیه‌وه ته‌قه‌ی خۆشییان كردووه.
عەمید ئیدریس مەولود، بەرێوبەری پۆلیسی خانەقین بە 964+ وت، لەبەر باری ئەمنی و دووبارەنه‌بوونەوەی رووداوی نەخوازراو و پاراستنی هاوڵاتیان، چه‌ند رێنماییه‌كمان بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه راگه‌یاندووه”.
وتیشی “لە شەوی سەری ساڵدا هەرچەندە شەوە ئاهەنگ نەبوو لە خانەقین، بەڵام بە هۆی گرژی لە نێوان چەند هاوڵاتییەك و بەکارهێنانی چەک بە رووی یەکتردا، بڕیارماندا هه‌ڵگرتنی چه‌ك قه‌ده‌غه بكه‌ین.
“هەر کەسێک بۆ دەربڕینی خۆشی و ئاهه‌نگگێڕان چەک بەکار بهێنێت و تەقەی خۆشی بکات، ده‌ستگیری ده‌كه‌ین و رووبەروی یاسای ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها چەکەکەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت”، عه‌مید ئیدریس وای وت.
به پێی زانیارییه‌كانی 964+ له رۆژانی رابردوودا له خانه‌قین چه‌ند حاڵه‌تێكی ته‌قه‌كردن هه‌بووه، كه دوو كه‌سیش كوژراون، جگه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكیش به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له جامی كه‌نداو ته‌قه‌ی خۆشییان كردووه.