حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە
رێکخراوی ئۆنروا: لە سێ منداڵی غەزە یەکێکیان تووشی بەدخۆراکی بووە
964+
ژووری هەواڵ
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحەرنۆتی ئیسرائیلی نوسیویەتی، ئەمشەو یان بەیانی وەفدێکی ئیسرائیل بەرەو شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێ دەکەوێت بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕێکی دیکەی دانوسانەکان سەبارەت بە ئازادکردنی بارمەتەکان.
سەرچاوە تەندروستییەکانی غەزە دەڵێن، لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەزە گەیشتوەتە 31 هەزار 553 کەس هاوکات ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 73 هەزار و 546 کەس.
سەرچاوە ئۆکرانیەکان دەڵێن، دەزگای ئاسایشی ئۆکرانی توانیویەتی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سێ پاڵاوگەی نەوتی روسی لەناوچەی سامارا بۆردوومان بکات.
سیناتۆری ئەمریکی بیرنی ساندرز دەڵێت، ئێستا لەجیهان رقێکی گەورە بەرامبەر ناتەنیاهۆ دروست بووە بەهۆی ئەو برسیکردنەی خەڵکی غەزە، ناکرێت چیتر یارمەتی چەک بۆ حکومەتەکەی ناتەنیاهۆ دابین بکرێت.
رێکخراوی ئۆنروای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند لە هەر سێ منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ یەکێکیان بەدەست بەدخۆراکیەوە دەناڵێنێت.