ده‌ستبه‌سه‌ر 160 تۆڕ و زیاتر له‌ 100 ماسیدا گیراوه‌

له‌وه‌ته‌ى قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسی هه‌یه‌ رۆژانه‌ راوچییه‌ك ده‌ستگیركراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌وه‌ته‌ى قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسی راگه‌یه‌ندراوه‌، رۆژانه‌ راوچییه‌كی نایاسایی له‌ ئاوه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراوه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 160 تۆڕى ماسیشدا گیراوه‌.

به‌پێی کۆکراوەی ئەو هەواڵانەی لە 11 رۆژی رابردوو 964 بڵاویکردوەتەوە، له‌ ماوه‌ى 5.3.2026 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 16.3.2024 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى هه‌رێم له‌ ناوچه‌ جیاجیاكاندا توانیویانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى راوچییه‌كان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر 94 ماسی قه‌باره‌ جیاواز و 27 كیلۆگرام ماسی، دوو ئۆتۆمبێلى راوچییه‌كان و یه‌ك چه‌كى ساچمه‌.

دوایین چالاكی پۆلیسی دارستان له‌ سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بوو كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16.3.0224 توانیویانه‌ له‌ سنوورى زێی بچوک له‌ ناوچه‌ى کۆڵەکە دوو راوچی ده‌ستگیر بكه‌ن دوو تۆڕى ماسیش ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن.

له‌ ماوه‌ى 11 رۆژى رابردووى قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسیشدا، ده‌ستگیركردنى راوچییه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌لوپه‌له‌كانیان، له‌ سنووره‌كانى دوكان، ئیداره‌ى راپەڕین، زەڕایەن، سەیدسادق، دەربەندیخان، قەرەهەنجیره‌، گەرمیان و هه‌ڵه‌بجه‌، روویانداوه‌‌.

لە هەرێمى کوردستاندا، بەپێى یاساى ژمارە 8ـى ساڵى 2008، یاساى پاراستن و چاککردنى ژینگەى لە هەرێمى کوردستان- عێراق، راوكردنى نایاسایی ده‌كرێت.

دەروازەى چوارەمى هەمان یاسا و لە ماددەى 31 و بەپێى بڕگەکانى یەک و دوو و سێ، راوکردنى ماسى و باڵندە لە وەرزى جوتبوون و زاوزێدا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

بە پێى ماددەى 42 لە حکومە سزاییەکاندا سزادانى بەندکردن هاتووه‌ بۆ ماوەى مانگێک کەمتر نەبێت یان پێبژاردنێک لە 150 هەزار کەمتر نەبێت و لە 200 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

قایمقامی قه‌ره‌داغ داواده‌كات راوكردن به‌ یاسایی بك...

قایمقامی قه‌ره‌داغ داواده‌كات راوكردن به‌ یاسایی بكرێت