گەنجانی خورماتوون

کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش لە رێگای کەرکوک بۆ بەغدا خواردن و ئاو دەدەن بە رێبواران

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ژمارەیەک گەنجی خۆبەخشی دوزخورماتوو ئێواران لەکاتی نزیک بونەوەی بەربانگ، لە دەرەوازەی قەزاکە دەوەستن، خواردن و ئاو و رێنمایی تەندروستی و ئاینی دەبەخشن بەو شۆفێرانەی لەنێوان شەقامی کەرکوک و بەغدا تێپەڕ دەبن.

سەیف ئەنوەر سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە964ی وت، ئامانجیان رەزامەندی خوایە و لەسەر ئەرکی خۆیان ئەو کارە ئەنجام دەدەن و لەیەکەم هەنگاویشیاندا بڕی 250 بەشە خواردن و خواردنەوەیان دابەشکردە بەسەر هاتوچۆکارانی رێگای نێوان کەرکوک بەغدا.

وتیشی، بەدرێژایی مانگی رەمەزان لەو کارەیان بەردەوام دەبن و بەم ساڵەوە سێهەم ساڵیانە ئەو پڕۆژەیە بە ئەنجام دەگەیەنن.