لە دهۆک

کرێکارێک لە باڵەخانەیەکی 18 نهۆمی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

کەمێک بەر لە ئێستا، کرێکارێک لە نهۆمی 18ی باڵەخانەیەکی گەڕەکی کێڤلای دهۆک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان کرێکارەکە تەمەنی 25 ساڵە، خێزاندار نییە، خەڵکی کۆمەڵگەی مسیریکە و لەگەڵ کۆمپانیایەک کاری کردووە، کاریان دیزاینی باڵەخانە بووە.

ئەکرەم سلێڤانەیی، کەسوکاری کرێکارەکەیە بە 964ی وت، سێ ساڵ دەبێت ئەو ناوسیاوەمان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کار دەکات، کەمێک لەمەوبەر پەیوەندیمان پێوەکرا لە باڵەخانەیەک کەوتوەتە خوارەوە.

وتیشی، تەرمی ئەو گەنجە لە پزیشکی دادی دهۆکە.

وڵات ئەمین ئۆزمانی سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای کرێکاران بە 964ی راگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک دوو کرێکار گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.

کرێکارێک لە کارگەی چیمەنتۆی بازیان گیانی لەدەستدا

کرێکارێک لە کارگەی چیمەنتۆی بازیان گیانی لەدەستدا