سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم:
“حكومه‌ته‌كانی عێراق تا ئێستا ئاماده‌نین بە شایستەیی قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بكه‌نه‌وه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، دوای رووخانی پیشوو، حكومه‌ته یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق ئاماده‌نین به شێوه‌یه‌كی شایسته قه‌ره‌بووی بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە بكه‌نه‌وه.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە (36)ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە
ساڵیادی کیمیارانکردن و کۆمەڵکوژیی شاری هەڵەبجەدا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، “بە رێز و شکۆوە یادی شەهیدانی بێتاوانی ئەو شارە خۆشەویستەی کوردستان دەکەینەوە کە بوونە قوربانی دڕەندەیی رژێمی پێشووی عێراق و بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی”.
وتیشی، “ئامانجی سەرەکی ئەم تاوانە و تاوانەکانی دیکەی رژێمە یەكلە دوای یەکەکانی عێراق لە دژی خەڵکی کوردستان، جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و سڕینەوەی ناسنامەکەی بوو، کە پێویستە هەمیشە ئەم تاوانانەمان لە یاد بێت و هاندەرمان بێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.”
“جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە، کە لە دوای رووخانی ڕژێمی پێشوو، حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، تا ئێستا ئامادە نین، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و قوربانیانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی دیکە بکەنەوە کە ئەوە مافێکی رەوا و دەستووریی خەڵکی کوردستانە، تەنانەت تا ئێستا ئامادە نین رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەش تەواو بکەن”، مه‌سرور بارزانی وا ده‌ڵێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، خزمەتکردنی خەڵکی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆیان دەزانن و مانگی رابردووش لە کاتی سەردانیان بۆ پارێزگای هەڵەبجە، رەزامەندیمان لەسەر هەموو ئەو داواکارییانە دا، کە لەلایەن پارێزگار و بەرپرسانی کارگێڕیی دەڤەرەکە خرانەڕوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16.3.2024، (36)ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەیه له لایه‌ن رژێمی سه‌دام حوسێنه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 5 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.