سبەینێ یادى هەڵەبجەیە

هاتووچۆى هەڵەبجە تابلۆى ژمارە 1988 دەفرۆشێت؟

964+

وریا فەتاح

لە رۆژى یەکشەممەوە واتا رۆژێک دواى یادى 16ـى ئادار، دەست بە دابەشکردنى تابلۆى ئۆتۆمبێلى کۆدى تایبەت بە هەڵەبجە دەکرێت و چەند ژمارەیەکیش نافرۆشرێن.

عه‌مید ئه‌نوه‌ر قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتووچۆى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به ‌964ـى وت،”لە رۆژى یەکشەممە 17.3.2024ـەوە، دەست بەدابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت بـە کۆدی ژمارە 23 کە تایبەتە بە پارێزگای هەڵەبجە”.

بە وتەى عەمید ئەنوەر، ئەو هاوڵاتیانەى ئۆتۆمبێلى تابلۆى هەولیر و دهۆک و سلێمانیان هەیە، دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى خۆیان داواکارى پێشکەش بکەن بە مەبەستى تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتى پارێزگاى هەڵەبجە.

بەڕێوەبەرى هاتووچۆى هەڵەبجە لەبارەى کڕینى ژمارەى دڵخواز دەڵێت: هەر کەسێک خواستى هەیە ژمارە دڵخوازى خۆى بکڕێت، پێویستە داواکارى پێشکەش بکات کە لە ژمارە 1000 23ـەوە دەستپێدەکات و نرخەکەشیان دوو ملیۆن دینارە.

لەبارەى هەردوو ژمارەى 2323 بەسەرجەم پیتەکانى و ژمارە 1988  23 بە سەرجەم پیستەکانى، ئەنوەر قادر وتى،”بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ لە ئێستادا بۆ فرۆشتن نین، بەڵام لە داهاتوودا بڕیارى فرۆشتنیان بۆ دەردەچێت و بە دڵنیاییەوە بە نرخى بەرز دەفرۆشرێن”.

تائێستا تابلۆى ئۆتۆمبێلى هەڵەبجە یەک دانەى لێ دابەشکر...

تائێستا تابلۆى ئۆتۆمبێلى هەڵەبجە یەک دانەى لێ دابەشکراوە