"له راهى خوا ئه‌م كاره‌م كرد"
هاوڵاتییه‌ك نێره كه‌وێك بۆ “ماكه‌و”ه‌كان ئازاد ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عوسمان کاک ئه‌حمه‌د، خه‌ڵكی گوندى کامووسەکی سه‌ر به ناحیه‌ى سكتانى سنوو‌رى قه‌زاى كۆیه‌یه، كه‌وێكی ماڵی، ئازادى ناو سروشت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت “كه‌وه‌كه نێره‌كه‌وه شه‌ڕكه‌ر و جوانه”.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا مام عوسمان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه‌وه‌كه‌ى نێره‌كه‌وه، له سنوورێكی گونده‌كه‌یان ئازادى ده‌كات كه ئه‌و شوێنه كه‌وى مێیینه “ماكه‌و”ـى لێیه و ده‌ڵێت “له راهى خودا و به‌و مانگى ره‌مه‌زانه ئه‌و نێره‌كه‌وه‌م بۆ ماكه‌وه‌كان به‌ڕه‌ڵا ده‌كه‌م”.
له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وه‌كه ماڵییه دواى ئازادكردنیشی هه‌ر له نزیكى مام عوسمان ده‌مێنێته‌وه و دواتر ده‌چێته‌وه ناو سروشت.