ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ 

له‌ دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان نمه‌باران و بارانی مامناوه‌ندیش ده‌بارێت.

به‌شی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌.
تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت.

هه‌روه‌ها لە شەودا رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی کەمێک زیاتر دەبێت، هەندێک کات لە کاتى باراندا هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت.
هه‌روه‌ها هاتووه‌:

خێرایى با / مامناوەند ( 15 – 25 )کم/س دەبێت.
هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/س
ئاراستەی با / باشووری رۆژهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بە پلەی سیلیزی به‌م جۆره‌ ده‌بن:
هەولێر : 21
سلێمانی : 21
دهۆک : 19
زاخۆ : 20
هەڵەبجە : 21
کەرکوک : 24
سۆران : 21
حاجی ئۆمەران : 11
گەرمیان : 26

دەستەی گەشتوگوزار: رێنماییەکانی کۆڕبەندی کەشوهەوا جێب...

دەستەی گەشتوگوزار: رێنماییەکانی کۆڕبەندی کەشوهەوا جێبەجێ دەکەین