جامی چامپیۆنزلیگ
سەعات چەندە؟
ئه‌مڕۆ تیروپشكی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15.3.2024 تیروپشكی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا له سویسرا ئه‌نجام ده‌درێت، كه چاوه‌ڕێی یاریی به‌هێز ده‌كرێت.
یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، مانچێسته‌ر سیتی، ئارسیناڵ، پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن، ئاتلێتیكۆ مه‌درید و بۆروسیا دۆرتموند گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی هه‌شت و ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕێی به‌ختی خۆیان ده‌كه‌ن.
له قۆناغی هه‌شتدا هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌یه، وه‌ك قۆناغی 16 نییه دوو تیپی یه‌ك وڵات، یان ئه‌وانه‌ی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ریه‌ككه‌وتوون، له‌گه‌ڵ یه‌كتر یاریی نه‌كه‌ن.
رێوڕه‌سمی راكێشانی تیروپشكه‌كه كاتژمێر 02:00ی دوای نیوه‌ڕۆ به كاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.