پێنج کەس بریندارن

لە دوزخورماتوو ئۆتۆمبێلێک سووتا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەدەروازەی هاتنە ژورەوی دوزخورماتوو ئۆتۆمبێلێک خۆی بە کۆنکرێتی سەر رێگاکەدا کێشاوە و گڕی گرت و سەرنشینەکانی بریندارن و بڕی 15میلۆن دیناریش تێیدا سوتاوە.

کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێک لەدەروازەی قەزای دوزخورماتوو بەهۆی تیژڕەویەوە خۆی کێشا بە کۆنکرێتێکدا و گڕی گرت و سەرنشینەکانیشی برینداربوون و دوو لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوەنەوە رەوانەی کەرکوک کراون.

مریوان سلێمان شایەت حاڵێکی روداوەکە بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری سۆناتایە و لە بەغداوە گەڕاوەتەوە بۆ کەرکوک و لەدەروازەی هاتنە ژورەوەی باشوری قەزاکە بەهۆی تاریکی و نەبوونی ئینارەی روناککەرەوە خۆی بەکۆنکرێتی سەر رێگاکەدا کێشاوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەی گڕ گرت و خۆی و چوار سەرنشینی بەشێک لە جەستەیان سوتاوە و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

وتیشی، ئەوانەی تووشی روداوەکە بوون سەرجەمیان دانشتووی شاری کەرکوکن.

سەرچاوەیەک لەناو نەخۆشخانەی گشتی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، پێنج بریندار گەیندراوەنتە نەخۆشخانەکەیان کە بەهۆی رووداوەکەوە بەشێک لەجەستەیان سوتاون.

وتیشی، دوو لەبریندارەکان کە شۆفێرەکە و سەرنشینێکن بەهۆی سەختی برین و زۆری رێژەی سوتاوییەکەیان دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کرکوک کران.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەمساڵ 389 ئۆتۆمبێل سووتاون، هۆکاری سووتانی ئەو هەموو ئ...

ئەمساڵ 389 ئۆتۆمبێل سووتاون، هۆکاری سووتانی ئەو هەموو ئۆتۆمبێلە چییە؟