کارەبای سلێمانی وا دەڵێت

دانیشتووانی 17 گوندی سلێمانی پێوەر نەبەستن کارەباکەیان دەبڕدرێت

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی 17 گوند دەکاتەوە، لیژنەکانی پشنین و سەرپێچی دەگەڕێن هەر هاوڵاتیەک پێوەری نەبێت کارەباکەی دەبڕدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.3.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە دانیشتوانی ئەو گوندانە کە دەکەونە سنوری هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای سەرچنار و تائێستا هاوبەشی کارەبایان نییە، دەتوانن سەردانی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی- رۆژئاوا بکەن بۆ دەستپێکردنی مامەڵەی هاوبەشەکانیان و وەرگرتنی پێوەری کارەبا.

گوندەکان ئەمانەن: خێوەتە، مەلا داود، کانی بەردینە، کانی پیرە، کانی حەمە، تووەسپی، تووەسپی خوارو، فەیاڵ، کانی گۆران، هەنارانی خوارو، کارێز کلاو،چاڵگە، قۆڵ قوڵە، پیرکە، هەنارانی سەرو، سماقە و قادر ئاوا.

دوێنێش کارەبای سلێمانی ناوی 20 گوندی دیکەی بڵاوکردەوە و هۆشداری دایە دانیشتووانەکانیان کە ئەگەر پێوەری کارەبا نەبەستن ئەوا کارەباکانیان دەبڕدرێت.

کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە دانیشتوانی 20 گوند

کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە دانیشتوانی 20 گوند