ئەوەندەی نەماوە
ناحیەی رۆڤیا رێگاکەی دەبێتە دووساید
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
لەمەودوا ئەو چاوەڕوانییەی خەڵکی ناحیەی رۆڤیا هەیانبوو بۆ چاککردنی رێگە ناخۆشەکەیان کۆتایی پێدێت و رێگاکەیان بۆ دەکرێت بە دووساید.
تا ئێستا دووجار دەرخستە بۆ رێگاکە دروست کراوە و لەکۆتاییدا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەزامەندی لەسەر درا و رێگاکە دووسایدکردنی چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
مەنهەل موەفەق بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا بە 964ـی وت، ئیستا بە فەرمی واژۆ لەسەر بڕیاری دووساید کردنی رێگای ناحیەی رۆڤیا کراوە و رێگاکە دەکرێتە دووساید و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست دەکرێت بە کارکردن لە رێگاکەدا و بڕی پێنج ملیار و 236 ملیۆن و 317هەزار دینار بۆ پرۆژەکە تەرخان کراوە.
وتیشی، یەکەم جار دەرخستەیەکمان دروست کردبوو کە پێکدەهات لە دووساید کردنی ریگای رۆڤیا و هەروەها شۆستە و دروست کردنی ئۆڤەرپاسێک بە بڕی 14ملیار دینار، بەڵام رەتکرایەوە و دەبوایە ئیمە دەرخستەیەکی نوێمان دروست کرد و رەزامەندی لەسەر درا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەرخستەکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە و پارەکە خەرج دەکریت، پێشبینی دەکەن لە دوای جەژنی رەمەزان دەست بە پرۆژەکە بکرێت و درێژی هەر سایدێکی دوو کیلۆمەترە و بەگشتی درێژیی ریگاکە دەبیتە جوار کیلۆمەتر.
پێداچوونەوە: توانا نەقی