حاسڵاتی رووداوەکانی غەزە و دەرودراوسێ

سوپای ئەمریکا 500 سەرباز دەنێرێتە غەزە

964+

ژووری هەواڵ

ناتانیاهۆ لە بەردەم لیژنەی ئایپاکدا دەڵێت: بۆ ئەوەی لەم شەڕە سەربکەوین، پێویستە ئەو سەربازانەی حەماس، کە لە رەفەح ماونەتەوە لەناویان ببەین.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە راگەیاندراوێکدا وتی، ئیدیعاکانی مۆسکۆ رەتدەکەینەوە کە دەڵێت ئێمە هەوڵدەدەین دەست لە هەڵبژاردنەکانی رووسیادا وەربدەین.

بن غەفیر وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، بە وەزیری بەرگریی وڵاته‌كه‌ی وت، سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتی ئێوەیە و با هەر له‌ ئێستاوه‌ دەست بە وەڵامدانەوە و هێرش بکەین بۆ سەر لوبنان.

سوپای ئەمریکا بەشداری بە 500 سەرباز دەکات، لە پرۆسەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەزە لە رێگەی دەریاوە.

بلینکن لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت: ئێمە بەردەوام دەبین لە فشارکردن بۆ ئەنجامدانی ئاگربەستێکی دەستبەجێ، کە بۆ ماوەی 6 هەفتە بەردەوام بێت.