دیمه‌نى به‌شێك له‌و رووبه‌ره زه‌ویه‌ى كه دارستانه‌كه‌ى لێ دهچبَندرێت... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه‌ى سه‌روچاوه
له‌سه‌ر 50 دۆنم دروستده‌كرێت
سبه‌ى ده‌ست به چاندنى دارستانەكەى ناحیەی سه‌روچاوه ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دامێنی چیاى ماكۆكى سنوورى ناحیه‌ى سه‌روچاوه له ئیداره‌ى راپه‌ڕین، ده‌ست به چاندنى دارستانێكی ده‌ستكرد ده‌كرێت، كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ئاماده‌كارى بۆ ده‌كه‌ن.
دارستانه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌رى 50 دۆنم زه‌وى، به داره‌كانى زه‌یتون و فستق و سنه‌وبه‌ر و كالیپتۆز ده‌چێندرێت و له‌لایه‌ن رێكخراوى WFP یه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
ئیبراھیم مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی سەروچاوە به 964ـى وت، له سبه‌ینێوه ده‌ست به چاندنى دارستانه‌كه له گردى (قوماوان) ده‌كرێت.
گردى (قوماوان) پێناسه‌ى ئه‌و به‌رده گه‌ورانه‌ى هه‌ڵگرتووه، كه چاڵ و قۆرتى جیاحیایان تێدایه و له به‌هار و زستاندا چاڵى ئه‌و به‌ردانه پڕ ئاو ده‌بن و باڵنده و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان بۆ خواردنه‌وه‌یان سوودى لێوه‌رده‌گرن.
وتیشی “رێكخراوى WFP ئه‌ركى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و چه‌ندین مانگ له‌مه‌وبه‌ریش ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ راكێشانى ئاو و دروستكردنى رێگا بۆ گرده‌كه، جێبه‌جێ كردووه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، به دروستكردنى ئه‌م دارستانه وه‌ك یه‌كه‌مین دارستانى ده‌ستكرد له سنووره‌كه‌ى، رێژه‌ى سه‌وزایی له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى سه‌روچاوه له 15% نزیكده‌كاته‌وه و ساڵى 2017 ـه‌ش له‌سه‌ر رووبه‌رى 54 دۆنم زه‌وی پاركێكیان دروستكردووه.
له به‌نداوى سه‌روچاوه ئاو بۆ ئاودانى ئه‌م دارستانه دابینكراوه، كه له رێگه‌ى بۆرییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه ناو تانکییەکی ئاو، كه 40 هەزار لیتر ده‌گرێت.
ده‌شڵێت “رێكخراوى WFP بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ كارى چاودێریكردنى دارستانه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت دوای ئه‌وه‌ش راده‌ستى ئێمه‌ى ده‌كاته‌وه”.