ئەم وەرزە یاریی دەکاتەوە؟

تالیسکا بە دارشەقەوە دەگەڕێتەوە ریاز

964+

سۆما حەکیم زادە

ئەندرسۆن تالیسکا ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی، بە دار شەقەوە دەگەڕێتەوە ریاز.

ئەستێرە هێرشبەرەکە لە دوایین مەشقەکاندا تووشی پێکان بوو، پێش ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا رووبەڕووی ئەلعەین ببەوە، کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.

دوای پشکنینە پزیشکییەکان، بڕیار درا تالیسکا تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگەکاندا دوور بکەوێتەوە و نەشتەرگەری بۆ ماسوولکەی قاچی ئەنجامدا و بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەرییەکە کرا، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە گەیشتەوە ریازی پایتەختی سعودیە.

نەسڕ بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ بردییەوە 

نەسڕ بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ بردییەوە