14ـی مانگ بناغەکەی دادەندرێت

ملیارێک دینار بۆ دروستکردنی دەروازەکەی هەڵەبجە تەرخان کرا

964+

پێشەوا محەمەد

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دابینکردنی ملیارێک دیناری بۆ دروستکردنی دەروازەی هەڵەبجە دا و بە وتەی پەرلەمانتارێک، رۆژی 14.3.2024 بەردی بناغەکەی دادەندرێت.

نەخشەسازیی دەروازەکە پردێکی کەوانەیی پیشان دەدات، کە هاوڵاتیان دەتوانن بە پیادە بەسەریدا بڕۆن، هاوکات سەوزاییەکی زۆری لە چواردەور دروست دەکرێت و چەندان نافوورەشی تێدایە.

چرۆ حەمەشەریف، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی وت، “ئێمە پێشنیارمان بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی کرد دیارییەک بداتە هەڵەبجە لە یادی کیمیابارانکردنیدا، ئەویش ئەو پارەیەی بۆ دروستکردنی دەروازەکەی هەڵەبجە تەرخان کرد”.

نەخشەسازیی دەروازەکە نزیکەی ساڵێکە تەواو کراوە و چاوەڕوانی تەرخانکردنی پارە بوو بۆ جێبەجێکردنی.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “دوو رۆژ پێش یادەکە واتا 14ـی ئەم مانگە بناغەی دادەندرێت و کاری تێدا دەکرێت”.

رۆژی 16.3.1988 لە لایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە هەڵەبجە کیمیاباران کرا و پێنج هەزار کەس شەهید بوون.

ئەو هەڵەبجەییانەی پرۆژەیان هەیە تا 35 وەرەقەیان پێدەدر...

ئەو هەڵەبجەییانەی پرۆژەیان هەیە تا 35 وەرەقەیان پێدەدرێت