هەواڵەکان
سبەی یەکەم رۆژی رەمەزانە و دەوامی خوێندکارانیش کەم ناکرێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
سبەینێ دووشەممە، یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانە لە هەرێمى کوردستان و لیژنەى بینینى مانگ، مانگیان بینیوە
پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لیژنەى بینینى مانگ، بە بەڵگەى شەرعى مانگى بینیوە و سبەینێ دووشەممە، یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانە لە هەرێمى کوردستان.
تا ئێستا هیچ بڕیارێک نیە بۆ کەمردنەوەى دەوامى قوتابیان و خوێندکاران لە مانگى رەمەزاندا.
سەیوان فەرەج، بریکارى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم لە لێدوانێکى تایبەت بە 964دا وتى،”تائەمڕۆ هیچ شتێک نیە بۆ کەمکردنەوەى دەوامى قوتابیان، لە ئەنجومەنى وەزارەت ئەو بابەتە باس نەکراوە”. باسى لەوەشکرد، ئەو قوتابخانانەى بایکۆتیان کردووە پشووى 11 بۆ 24ـى مانگ نایانگرێتەوە، واتا تەنها پشوى رۆژانى 11 و 14 و نەورۆ دەیانگرێتەوە و رۆژانى تر دەوام دەکەن.
ماوەی 18ساڵە هەڵبژاردن بۆ کۆمەڵەی نابینایانی دهۆک ئەنجامنەدراوە و ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکدا هەڵبژاردنەکە ئەنجام درا، بەڵام ژمارەیەک ئەندامی کۆمەڵەکە لە هەڵبژاردنەکە کشانەوە و ناڕازین لە چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە.
ڤەنێر عادل، ئەندامی کارگێڕی کۆمەڵەی نابینایان لقی دهۆک بە 964ـی وت، ئەوان لەگەڵ چەند ئەندامێکی تر لە هەڵبژاردنەکە کشاونەتەوە بەهۆی ئەوەی نیسابی یاسایی هەڵبژاردنەکە تەواو نەبووە، کەمتر لە 10% ئامادەبوون بۆ دەنگدان و 1068 ئەندام لە کۆمەڵەکە تۆمارراون کەچی کەمتر لە 400 کەس بەشداری کردووە.