دیمەنی بازاڕی سەنتەری شاری هەولیر. وێنە: 964+
07502224488
ئەگەر شوێنێک لە رەمەزاندا نرخى شتومەکى بەرزکردەوە پەیوەندى بەو ژمارەیەوە بکەن
964+
وریا فەتاح
قایمقامییەتى هەولێر، پلانێکى چڕوپڕى داناوە بۆ ئەوەى لە مانگى رەمەزاندا چاودێرى بازاڕ بکەن، هەم لە رووى پاکوخاوێنى و هەم لە رووى گرانفرۆشییە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى هەولێر لە رێگەى 964ـەوە پلانى مانگى رەمەزانى لیژنەکانى روونکردەوە و وتى،”بازاڕ جێگیرە و نرخەکان دابەزیوون و بەرز نەبوونەتەوە، بەڵام بەردەوام چاودێرى و بەدواداچوون دەکەین، هەم لە رووى تەندروستییەوە هەم لە رووى نرخەوە”.
لە بارەى چۆنیەتى چاودێریکردنى ئەو شوێنە نافەرمیانەى لە رەمەزاندا شیرینى دروست دەکەن، نەبەز عەبدولحەمید وتى،”ساڵانى رابردوو شوێن هەبووە پابەندى رێنمایی و مەرجە تەندروستییەکان نەبووە، لێپێچینەوەمان کردووە و سزامانداوە، بەڵام گرنگە لەو حاڵەتەدا هاوڵاتیان ئاگادارمان بکەنەوە”.
داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات، لە رێگەى ژمارەى تەلەفۆنى 07502224488 ئاگاداریان بکەنەوە ئەگەر شوێنێک نرخى بەرزکردەوە یان بە شێوەیەکى ناتەندروست شیرینى و خۆراکى ئامادەکرد.